مانچستەر سیتی رێگری لە چوونی ساڤینیۆ بۆ تۆتنهام دەکات

PM:06:42:26/09/2025

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی رێگری لە چوونی ساڤینیۆ بۆ تۆتنهام دەکات و دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

رۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەڕیتانی دوپاتیکردەوە، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لەگەڵ ساڤینیۆی ناوەڕاستکاری بەرازیلی یانەکەیان گەیشتونەتە رێککەوتن بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.

ئەو رۆژنامەیە رایگەیاندوە، گرێبەستی ئێستای ساڤینیۆ لەگەڵ مانچستەر سیتی لە هاوینی 2029 کۆتاییدێت بەڵام ئەو یانەیە دەیانەوێت گرێبەستەکەی تا هاوینی ساڵی 2032 درێژبکەنەوە.

ئاشكرایکردووە کە ئەو هەنگاوەی بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە دوای ئەوە دێت کە یانەی تۆتنهام لە هاوینی ئەمساڵدا هەوڵی گواستنەوەی یاریزانە بەرازیلیەکەیان داوە و ئێستاش بە نیازن لە مێرکاتۆی زستانەدا جارێکیتر ئەو یاریزانە بکەنە ئامانج.

دەشڵێت، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی دڵخۆشە بە ئاستی ساڤینیۆ و داوای لە یانەکەی کردووە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری نەبن چونکە داهاتووی یانەکەیانە، دواتریش کارگێڕی مان سیتی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە گفتوگۆیان کرد و لەگەڵیدا گەیشتنە رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.

ساڤینیۆ تا ئێستا 52 یاریی بە درێسی مانچستەر سیتیەوە ئەنجامداوە و چوار گۆڵی تۆمارکردووە و 13 ئەسیستی هەیە، نازناوی جامی قەڵغانی ئینگلتەرای لەگەڵدا بەدەستهێناوە.

خ . ک