AM:12:08:24/09/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی کاراباو لیڤەرپول بە زەحمەت لە ساوسهامپتۆنی بردەوە و چێڵسیش شکستی بە لینکۆڵن سیتی هێنا.
لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی کاراباو، لیڤەرپوڵ میوانداری ساوسهامپتۆنی کرد.
لە تایمی یەکەم، لیڤەرپول زیاتر کۆنترۆڵی تۆپی لەلابوو، لە خولەکی 43ش ئیزاک بە ئەسیستێکی کیێزا گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، لیڤەر باشتر بینران بەڵام لە خولەکی 76 چارلێس گۆڵی یەکسانی بۆ یانەی میوان تۆمارکردەوە، بەڵام دڵخۆشیان زۆری نەخایاند و لە خولەکی 85 ئیکیتیکێ دووەم گۆڵی ڕێدزی بە ئەسیستێکی کیێزا تۆمارکرد و سەرەنجامیش یارییەکە بەبردنەوەی لیڤەرپول کۆتایی پێهات بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.
لە یارییەکی تریشدا، چێڵسی سەرەڕای ئەوەی تایمی یەکەم بە گۆڵێک پاشکەوت بەڵام لە تایمی دووەم توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و شکست بە یانەی لینکۆڵن سیتی بهێنێت.