جامی شای سعودیە... نەسر شکستی بە جەددە هێنا

PM:11:32:23/09/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی شای سعودیە نەسڕ بە چوار گۆڵی بێوەڵام شکستی بە جەددە هێنا و گەیشتە قۆناغی 16.
لە یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی شای سعودیە، هەردوو یانەی نەسڕ و جەددە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، نەسڕ بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد، لە خولەکی هەشتیش عەلی ئەبوو ڕاهی بە هەڵە گۆڵێکی لەخۆیان تۆمارکرد و بە گۆڵێک تیپەکەی خیسۆسی پێشخست و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، دووبارە نەسر باشتر دەرکەوتن و توانیان لە خولەکی 61 لەڕێگای وێسڵییەوە گۆڵی دووەم تۆمار بکەن، لە خولەکی 71یش جواو فێلیکس سێیەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد.
لە خولەکی 89ش محەمەد سیماکان پاش چوونە نێو یاریگا گۆڵی چوارەمی نەسڕی تۆمارکرد و سەرەنجامیش یارییەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام کۆتایی پێهات و نەسڕ گەیشتە قۆناغی 16.