AM:12:29:24/09/2025
60 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئیتاڵیا میلان بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە لیچی هێنا و گەیشتە قۆناغی 16.
لە یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی ئیتاڵیا، میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیچی کرد.
لە تایمی یەکەم، بەهۆی کرانە دەرەوەی جەمیل سێیبێرت لیچی بە تەواوی پاشەکشەیان کرد، ئەمەش وایکرد میلان لە خولەکی 20 لەڕێگای خیمینێزەوە تۆمار بکەن، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، دووبارە میلانییەکان کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، توانیشیان دو گۆڵی تر لە خولەکانی 51 و 64 لەڕێگایی نکۆنکۆ و پۆلیسیچەوە تۆمارکرد، سەرەنجامیش یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە بەرژوەندی میلان کۆتایی پێهات و گەیشتە قۆناغی 16 کە تێیدا ڕووبەڕووی لازیۆ دەبێتەوە.