خولی ئیسپانیا.. ریاڵ مەدرید شکستی بە لیڤانتی هێنا

AM:12:40:24/09/2025

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید گۆڵبارانی لیڤانتی کرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێی بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا، ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی لیڤانتی.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی ئەڵۆنسۆ باشتر بینران و توانیان لەخولەکی 28 لە رێگای ڤینیسیۆسەوە گۆڵی یەکەم  تۆمار بکەن، 10 خولەک دواتر ماستانتونۆ بۆ دووەمجار تۆڕی گۆڵی لیڤانتی هەژاند و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، لە خولەکی 54 ئیۆن بە گۆڵێک جیاوازییەکی بۆ لیڤانتی کەمکردەوە، بەڵام دڵخۆشیان زۆری نەخایاند لە خولەکەکانی 64 و 68 مباپێ دوو گۆڵی تری بۆ ریاڵ مەدرید تۆمارکرد و سەرەنجامیش یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەڕژەوەندی ریاڵ مەدرید کۆتایی پێهات و خاڵەکانیان بۆ 18 خاڵ بەرزکردەوە لە شەش یاریدا.
لە یارییەکانی تریشدا، ڤیاڕیاڵ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە سیڤییە هێنا، بلباو و جیرۆناش بە گۆڵێک یەکسان بوون.