PM:02:19:13/09/2025
340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بە ئەگەری زۆرەوە لە ساڵی 2029 سوپەر
باڵۆن دۆر دابەش دەکرێت و مێسیش پاڵێوراوی یەکەمە بۆ خەڵاتەکە.
پێگەی سکۆر 90 بڵاویکردەوە، بە رێژەیەکی
زۆر لە ساڵی 2029 و دوای 40 ساڵ جارێکیتر خەڵاتی سوپەر باڵۆن دۆر دابەش دەکرێت و
دەدرێت بەو یاریزانە کە براوەی دەبێت.
پێگەکە ئاشكرایکردووە، خەڵاتی سوپەر باڵۆن
دۆر دەدرێت بەو یاریزانەی کە لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا زۆرترین جار خەڵاتی باڵۆن
دۆری بەدەستهێنابێت.
ئەو پێگەیە دوپاتیکردەوە کە لیۆنێل مێسی
پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی سوپەر باڵۆن دۆر بەهۆی ئەوەی زۆرترین خەڵاتی باڵۆن
دۆری بردووەتەوە کە هەشت خەڵاتە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە پێنج باڵۆن دۆر لە
پلەی دووەمدایە و رۆناڵدۆی بەرازیلیش بە دوو خەڵات لە پلەی سێیەمدایە، هەریەکە لە زەینەدین
زیدان و رۆناڵدینیۆ لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمدان.
خەڵاتی سوپەر باڵۆن دۆر بۆ یەکەمجار لە ساڵی
1989 دابەشکراوە و ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ بووەتە براوەی ئەو خەڵاتە، هەریەکە لە
یۆهان کرۆیف و میشێل پلاتینی لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا بوون.
خ . ک