PM:11:54:20/04/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئەتلانتا بە گۆڵێکی ئیدێرسۆن بردنەوەی
بەسەر ئەی سی میلان بەدەستهێنا.
لە یارییەکی هەفتەی 33ـی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەی سی
میلان و ئەتلانتا لە یاریگای جۆزێپی میاتزا بەیەکگەیشتن.
تایمی یەکەم، ئەتلانتا زیاتر کۆنترۆڵی یاریگای کرد بەڵام
هیچ تۆپێکیان خانەی گۆڵی ماینانی نەگرت، لە بەرامبەردا میلان تەنیا یەک تۆپی بۆ نێو
گۆڵی ئەتلانتا لێدا بەڵام نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات، نیوەی یەکەمیش بە خاوێنی کۆتایی
هات.
لە تایمی دووەم، یاریزانەکانی
گاسپەرینی بە ئاست و ئەنجام باشتربوون و لە خولەکی 62 ئیدێرسۆن گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بەو تاکە گۆڵی ئیدێرسۆن لە سودی ئەتلانتا
کۆتایی هات، بەو ئەنجامە ئەتلانتا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 64 خاڵ و لە پلەی سێیەم
دەبیندرێت، میلانیش بە 51 خاڵ پلەی نۆیەمی گرتووە.
لە یارییەکی دیکەی هەمان هەفتەش ئیمپۆلی و فینیزیا بە
دوو گۆڵ یەکسانبوون، سبەینێش لە کاتژمێر نۆ و 45 خولەک یانەی یۆڤانتۆس رووبەڕووی
پارما دەبێتەوە.