PM:01:14:16/04/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ
دەیەوێت رکابەری چێڵسی بکات لە گواستنەوەی کۆندی و بۆئەم مەبەستە 70 ملیۆن یۆرۆی
ئامادەکردووە.
ئاستە بەرزەکە
جولیۆس کۆندی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەسەرکردایەتی هانسی فلێک پێشکەشی دەکات
سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای راکێشاوە و دەیانەوێت هاوینی داهاتوو گرێبەستی
پێشکەش بکەن.
تۆڕی فیچاجێس
بڵاویکردووەتەوە ئارسناڵ دەیەوێت ڕکابەری چێڵسی بکات لە کڕینی ئەو بەرگریکارەدا.
سەرچاوەکە
بڵاویکردووەتەوە گەنەرز زیاتر لە 70 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی ئەو ئەستێرە فەڕەنسییە
تەرخان کردووە.
گواستنەوەی
کۆندی بۆ هیچ کام لەودوویانەیە ئاسان نابێت چونکە یەکێکە لە خاڵە بەهێزەکانی بەرشەلۆنە
لەم وەرزەدا و بە ئاسانی دەستبەرداری نابن.
گرێبەستی
جولوێس کۆندی لەگەڵ بلەوگرانا لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا
هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ کردنەوەی ماوەکەی.
ئەستێرە
فەڕەنسییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە لەم وەرزەدا بەشداری 50 یاری کردووە و
لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و هەشت ئەسیست تۆماربکات.
چۆمان سدیق