PM:04:58:01/04/2025
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەسی میلان خواستنەکەی فیلێکس نوێ ناکاتەوە و چێڵسیش
نایانەوێت بگەرێتەوە یانەکەیان.
بەرپرسانی یانەی ئەسی میلان لە ئاستی جواو فیلیکس رازی
نین و نایانەوێت لە وەرزی داهاتوودا لە یانەکەیان بەردەوامبێت.
فابریزۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە
رۆسۆنێری لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ماوەی خواستنەکەی ئەستێرە پورتوگالییەکە درێژ ناکاتەوە
و بە ناچاری دەگەرێتەوە یانەی چێڵسی.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە لەسەرداوای ئینزۆ مارێسکا
بەرپرسانی بلوز ئامادەنین وەرزی داهاتوو پشت بە تواناکانی ئەو یاریزانە ببەستن، هەربۆیە
بڕیاریانداوە هەوڵی دۆزینەوەی یانەیەکی نوێ بدەن تاوەکوو وەرزی داهاتوو فیلێکس
یاری تێدا بکات.
فابریزۆ ئاماژەی بەوەکردووە بلوز ئامادەیە بە شێوەی
هەمیشەی دەستبەرداری جواو فیلێکس بێت و ئەگەریش یانەیەکی گونجاو نەبوو ئامادەی
تێدایە بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک بیداتە هەر یانەیەک ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.
ئەستێرە پورتوگالییەکە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە لەم
وەرزەدا بەشداری 11 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی یەک گۆڵ و یەک ئەسیست
تۆماربکات.
چۆمان سدیق