لەنێو ماڵی بایرن کێشە درووست بووە

PM:04:06:01/04/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەنێو ماڵی بایرن کێشە درووست بووە و بەشێک لە ئەندامانی یانەکە لە کارەکانی ئیبەرلی بەڕێوبەری وەرزشی رازی نین.

پەیوەندییەکانی نێوان ماکس ئیبەرلی بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرەکی دەستەی سەرپەرشتیاری یانەکە و دەستەی بەڕێوەبەری یانەکە تادێت ئاڵۆزتر دەبێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای سپۆرت، درێژکردنەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێک لەم دوایانەدا لە نیویاندا، مانوێل نۆیەر و جوشوا کیمیچ، ڕەخنەی زۆری لێکەوتووەتەو، هەندێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ئەم گرێبەستانە بە زۆر گرانبەها و درێژخایەن دەزانن.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئیبەرل لە هاوینی داهاتوودا بایرن میونشن جێبهێڵێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2027ە، پێدەچێت ئەمە روونەدات، لە ئەگەری ڕۆیشتنی بەڕێوبەرەکەش، ناوەکانی وەک ماریۆ گۆمێز، مارکوس کرۆس و ڕالف ڕانگنیک وەک ئەگەری جێگرەوەی ئاماژەیان پێکراوە.

ئەم ناکۆکییانە لە کاتێکدایە کە بایرن میونشن بەم دواییە گرێبەستی یاریزانانی وەک نۆیەر و کیمیچ درێژکردەوە، بەڵام بە هۆکاری دارایی ڕەتیکردەوە گرێبەستەکەی تۆماس مۆلەر درێژبکاتەوە، هەروەها ئیبەرلی ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزانانی وەک جەمال موسیالا و ئەلفۆنسۆ دەیڤس لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا.