مان سیتی و ریاڵ شەڕی ئەستێرەیەک دەکەن

PM:06:42:01/04/2025

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی رکابەری ریاڵ مەدرید دەکات لە گواستنەوەی سالیا لە ئارسناڵ و یانەکەشی بە نرخێکی کەم دەستبەرداری نابێت.

ئاستە بەرزەکەی ولیام سالیبا لەگەڵ یانەی ئارسناڵ پێشکەشی دەکات و لەهەمان کاتدا تەمەنە گونجاوەکەی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆخۆی راکێشاوە.

دیفینسا سێنتراڵ بڵاویکردووەتەوە یانەی ریاڵ مەدرید دەستی لە گواستنەوەی سالیبا هەڵنەگرتووە و ڕکابەرێکی گەورەشی بۆ پەیدابووە کە مانچستەر سیتیە.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە لەسەرداوای پیپ گواردیۆلا بەرپرسانی سیتی ئامادەن بە بڕە پارەیەکی باش یاریزانەکە بگوازنەوە، چونکە راهێنەرە ئیسپانییەکە وای دەبینی ولیام سالیبا بۆ ماوەیەکی درێژ خزمەتی یانەکەیان دەکات.

گواستنەوەی بەرگریکارە فەڕەنسییەکە بۆ هیچ لایەکیان ئاسان نابێت چونکە گەنەرز لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لێی داوای بڕە پارەیەکی زۆرباش دەکات.

گرێبەستی سالیبا لەگەڵ ئارسناڵ لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ درێژکردنەوەی ماوەکەی.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 122 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.