PM:12:57:01/04/2025
308 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی بیری لە جێهێشتنی ریاڵ مەدرید
کردووەتەوە و پێرێزیش پشتگیری خۆی بۆ دوپاتکردەوە.
رۆژنامەی زە ئەتلەتیک بڵاویکردەوە، کارلۆ
ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵی هەست بە نیگەرانی دەکات لەو بارودۆخەی لە ریاڵ مەدرید
تێیکەوتووە و بیری لە جێهێشتنی ئەو یانەیە کردووەتەوە.
زە ئەتلەتیک ئاشکرایکردووە، ئەنچیلۆتی
هەستی بەوە کردووە کە بەرپرسانی یانەی شاهانە گفتوگۆیان لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ کردووە
تا وەرزی داهاتوو بیکەنە راهێنەری یانەکەیان، ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی و وەک
بێڕێزیەک بەرامبەری دەیبینێت.
نوسیویەتی، راهێنەرە ئیتاڵییەکە هەست بە ماندوێتی
دەکات بەتایبەت کە ماوەی چوار وەرزە لە ژێر فشارێکی زۆری هاندەران و میدیاکاندایە
و چەند بەرپرسێکی یانەکەشی بە دژایەتی کردنی رۆژنامەکان لە دژی خۆی دەزانێت.
لەلایەکی ترەوە، رۆژنامەی مارکا
رایگەیاندووە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید ئاگاداری ئەو بابەتەیە و
نایەوێت بە هیچ شێوەیەک لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ئەو جۆرە هەواڵانە کاریگەری لەسەر
یانەکەی دروستبکات.
دەشڵێت، لە چەند رۆژی رابردوودا پێرێز
کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنچیلۆتی کردووە و دڵنیاییداوە لەوەی کە پشتگیری تەواوی دەکات و
متمانەی پێیەتی، بە هیچ شێوەیەکیش جێگرەوەیان بۆ دیاری نەکردووە.
خ . ک