یانەیەکی نەرویجی بە تەبەقە هێلکە خەڵاتی گۆڵچییەکەی کرد

PM:01:42:01/04/2025

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی براین ئێف کەی تەبەقەیەک هێلکەیان بە گۆڵچییەکەیان بەخشی بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە و خەڵاتەکەش بەردەوام دەبێت.

یانەی براین ئێف کەی نەرویجی پاش ئەوەی لە یەکەمین یاری وەرزی نوێ بە گۆڵێکی بێوەڵام بەرامبەر بۆدۆ گلیمت شکستیان هێنا بەڵام لە بەرامبەردا گۆڵچی یانەکەیان ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد چوار تەبەق هێلکەیان وەک دیاری پێدا.

یانەکە ئەم وەرزە پاش 22 وەرز دابڕان سەرکەوتنەوە بۆ خولی نایابی نەرویجی و لە یەکەمین یاریدا سەرەڕای ئەوەی بە بۆدۆ گلیمتی پاڵەوانی وەرزی پێشوو دۆڕان بەڵام یان دی بۆیری گۆڵچی یانەکە توانی ئاستێکی بەرزپێشکەش بکات و لێدانێکی سزا بگەڕێنێتەوە، ئەوەش وایکرد یانەکەی بە چوار تەبەق هێلکە خەڵاتی بکەن.

ئەم خەڵاتە سەرنجدانێکە بۆ پەیوەندییەکانی یانەکە لەگەڵ کشتوکاڵی ناوخۆیی وڵاتی نەرویج بۆ بەرهەمی گۆشت و شیرەمەنی، یانەکە هانی هاندەرەکانی دەدات، لە یارییەکاندا درووشمی: ئێمە جووتیارین و شانازی پێوەدەکەین، بڵێنەوە.

یانەی براین ئەو یانەیەیە کە ئێرلینگ هالاند لێوەی پێگەیشتووە، بڕیاریداوە باشترین یاریزانی یانەکەی بۆ یاری داهاتوویان کارتۆنە شیری پێبدرێت و ئەم خەڵاتەشیان هەفتانە بەردەوام دەبێت.