PM:11:55:27/03/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تودۆر دوپاتیکردەوە ئارەزووی
شێوازی هێرشبردن دەکات و رەخنە لە ئەنجامەکانی پێشووی یوڤی ناگرێت.
ئیگۆر تودۆر لە
یەکەم کۆنفرانسی رۆژنامەوانی خۆی وەک راهێنەری خانمە پیرەکە رایگەیاند، سوپاسیکارگێڕییانەکە و تەواوی یانەکە دەکات بۆ
ئەم دەرفەتە، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی کارەکانی بە باشی ئەنجام بدات.
وتیشی:باوەڕێکی زۆرم بەم کۆمەڵەیە هەیە، یاریزانی بەهێزمان هەیە، بەڵام کات کورتە،
زۆربەیان تازە لە پشووی نێودەوڵەتی گەڕاونەتەوە، هیچ بیانوویەک نییە، هەرگیز بەدوای
پاساودا ناگەڕێم،
بەدوای ئاڵانگاری و
بەرپرسیارێتیدا دەگەڕێم، بەو عەقڵیەتەش دەست پێدەکەین.
دەشڵێت: بەڕاستی
حەزم لە کارکردنە لەسەر تۆپە
وەستاوەکان، چونکە بوونەتە توخمێکی گرنگ لە هەردوو هێڵی
هێرشبردن و بەرگریدا،پێویستە کاریان لەسەر بکەین، چونکە کلیلی تۆمارکردنی خاڵن لە تۆپی پێی مۆدێرن.
تودۆر روونیشیکردەوە، نایەوێت باس لەوە بکات کە پێش گەیشتنی چی ڕوویداوە، خۆی بڕیار دەدات کەی بەڕاستی دەست بە کارکردن دەکات، ڕەخنەگرتن لەوەی پێشتر ڕوویداوە
شێوازی ئەو نییە
و بە گونجاوی نازاێت.
ئاشکرایکرد، نایەوێت
دەستبەرداری هیچ شتێك ببن، دەیەوێت یاریزانەکان چێژ لە یاریکردن
وەربگرن، ئەو ئارەزووی لە
هێرشبردنە، پێی خۆشە
هەمیشە گۆڵێکی زیادە تۆمار بکەن، بەڵام بۆ ئەو کارە دەبێت یەکگرتوو بن.