فلێک: رێزی ریاڵ مەدرید دەگرم و ئەنچیلۆتیش یەکێکە لە باشترینەکان

PM:11:52:29/03/2025

324 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک دوپاتیکردەوە ئەو 10 یارییەی ماویانە گرنگی خۆیان هەیە و رێزێکی زۆری ریاڵ مەدریدیش دەگرێت.

پێش یارییەکەیان بەرامبەر جیرۆنا لە خولی ئیسپانیا، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەو یارییە دەکەن و بەردەوام دجەنگن لە یاریگادا.

فلێک وتی، زۆر باش دەزانین کە ئەو 10 یارییەی ماومانە سەرجەمیان گرنگی تایبەتی خۆیان هەیە، بە دڵنیاییەوە ئامانجمان بردنەوەی سەرجەم یارییەکانی ناو یاریگای خۆمانە و دەبێت بە باشی ئاگاداری یارییەکانی دەرەوەی یاریگای خۆمان بین.

وتیشی، بە دڵنیاییەوە کاتێکی زۆرمان لەبەردەمدا نەبووە تا ئامادەکاری تەواو بکەین بۆ ئەم یارییە بەڵام ئەوە بیانوو نییە و متمانەم بە یاریزانەکانم هەیە ئەنجامی زۆر باش بەدەستبهێنن.

دەشڵێت، لامین یامال یاریزانێکی گرنگە و دەزانێت چۆن یارییەکان بەڕێوەببات و لە بارودۆخێکی زۆر باشدایە، گاڤیش دەتوانێت کاری گەورە ئەنجامبدات و ئاستبەرزی یاریزانەکانیش بوونەتە هۆکاری ئەوەی کە چێژ ببینم لە راهێنەرایەتی کردنی بەرشەلۆنە.

لەسەر وەڵامی لێدوانەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی، فلێک دوپاتیکردەوە کە رێزێکی زۆری ریاڵ مەدرید دەگرێت و ئەو راهێنەرەش یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان، هیچ کاتێک لێدوانی نەرێنی لەسەر بەرامبەر نادەم.
خ . ک