PM:11:56:30/03/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا دوای بردنەوە لە میلان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک.
لە یاری لوتکەی هەفتەی 30 خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە یاریگای دێگۆ مارادۆنا میوانداری یانەی ئەی سی میلانی کرد.
لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی ناپۆلی بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتن و دوو گۆڵیان لە رێگەی ماتیۆ پۆلیتانۆ و رۆمیلۆ لوکاکۆ لە خولەکەکانی دوو و 19 تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، میلان لە خولەکی 84 لە رێگەی لوکا یۆڤیچ گۆڵێکی تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی ناپۆلی کۆتاییهات.
بەو ئەنجامە، ناپۆلی 64 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ ئینتەری پێشەنگ، میلانیش 47 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەمی ریزبەندیدا دەبینرێت.
خ . ک