PM:09:07:30/03/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا و پێشەنگی بەهێزتر کرد.
لە هەفتەی 30 خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای جیۆسێپی میاتزا میوانداری یانەی ئۆدینیزی کرد.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ئینتەر بە هێرشبردن دەستیانپێکرد و دوو گۆڵیان لە رێگەی مارکۆ ئارناوتۆڤیچ و داڤید فراتێسی لە خولەکەکانی 12 و 29 تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 71 عومەر سلۆت ئەنجامەکەی بۆ ئۆدینیزی کەمکردەوە و یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی ئینتەر کۆتاییهات.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی ئەتڵانتا رووبەڕووی فیۆرینتینا بووە و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی پێدۆڕاند.
خ . ک