ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە نزیکە لە ئەتلەتیکۆ مەدرید

PM:04:45:25/03/2025

14996 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆرێس گفتوگۆی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە و ئەگەری هەیە وەرزی داهاتوو درێسی ئەو یانەیە بپۆشێت.

داهاتووی فێران تۆرێسی ئیسپانی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ناڕوونە بە شێوەیەک کە ئەگەری هەیە لە کۆتایی ئەم وەرزە لەو یانەیە بڕوات ئەگەر وەک یاریزانی یەدەگ بمێنێتەوە.

لە ماوەی رابردووشدا، رۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی بڵاویکردەوە کە یانەکانی ئەستۆن ڤێلا و لیڤەرپوڵ و تۆتنهامی ئینگلیزی ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە ئەو یاریزانە بگوازنەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، تۆڕی فیچاجێس ئاشکرایکرد، فێران تۆرێس لە چەند رۆژی رابردوودا گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە تا پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، کارگێڕی ئەتلەتیکۆ سەرکەوتوو بوون لە رازیکردنی تۆرێس کە پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات و ئامادەن بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بەرشەلۆنە بکەن بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە هاوینی ئەمساڵ.

هێرشبەرە ئیسپانییەکە لەم وەرزەدا خاوەنی 13 گۆڵە لە 32 یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە لە کاتێکدا بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگ بووە و لە تایمی دووەمدا بەشداری پێکراوە.

خ . ک