PM:11:10:30/03/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆما بەنیازە پیۆلی بکاتە شوێنگرەوەی رانێری و راهێنەرەکەش ئامادەی وەرگرتنی ئەو ئەرکەیە.
جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری ئێستای یانەی نەسڕی سعودی لە لیستی ئەو راهێنەرانەدایە کە بوونەتە ئامانجی یانەی رۆمای ئیتاڵی.
ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرایکردووە، لەسەر مێزی گفتوگۆی ئەندامانی کارگێڕی یانەی رۆما ناوی چەند راهێنەرێک بوونی هەیە بەڵام بەهێزترین بژاردەیان ستیفانۆ پیۆلیە.
دەشڵێت، لە کۆتایی ئەم وەرزە رانێری رۆما جێدەهێڵێت و هەر ئەویش پەیوەندی بە پیۆلیەوە کردووە کە ببێتە شوێنگرەوەی، تەنانەت سەرکەوتوو بووە لە رازیکردنی.
دی مارزیۆ دەڵێت، لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو پیۆلی پەیوەندی بۆ هاتووە لەلایەن یانەی رۆماوە و ئەویش دڵخۆش بووە بە داواکارییەکەیان بەڵام دڵنیایی نەداوە لە وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەکەیان بەهۆی ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانەی نەسڕ هەیە.
خ . ک