PM:10:37:30/03/2025
348 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک دوپاتیکردەوە تایمی یەکەم رووبەڕووی کێشە بوونەتەوە و بەردەوام دەبن لەسەر رێگا راستەکەیان.
هانسی فلیکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دوای بردنەوەیان لە جیرۆنا رایگەیاند، گرنگترین شت لەو یارییەدا بەدەستیان هێنا سێ خالی یارییەکە بووە.
فلێک وتی، جیرۆنا لە تایمی یەکەمدا بەرگریەکی نایابیان کرد و تووشی کێشەیان کردین بەڵام لە تایمی دووەمدا بە باشترین ئاستەوە دەرکەوتین و یاریزانە یەدەگەکان کاری گەورەیان ئەنجامدا.
وتیشی، کەسایەتی یاریزانەکانم خۆشدەوێت و بەردەوام هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر دەدەن، چێژ لە گۆڵەکان و دڵخۆشی هاندەران دەبینم و پێویستە لەسەر ئەو ئاستە بەردەوام بین بۆ یارییەکەی چوارشەممە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید.
دەشڵێت، ئێمە لەسەر رێگا راستەکەین و هێڵی بەرگریمان کەمترین هەڵە ئەنجامدەدەن و رێگا بە یانەی بەرامبەر نادەن هەلی زۆری گۆڵ تۆمارکردن دروستبکەن، ئەو بەرگریە نایابەمان دڵخۆشی کردوین.
رونیشیکردەوە، خولی ئیسپانیا رکابەری بەهێزی تیادایە و ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ و بلباو و ڤیاڕیاڵ و ڤاییکانۆش ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکەن، تا کۆتایی وەرز ئامانجیان بردنەوەی سەرجەم یارییەکانە.
دوپاتیکردەوە کە هێشتا زووە بیر لە کلاسیکۆ بکەنەوە چونکە چەندین یاری گرنگیان ماوە و لە خولی ئیسپانیاش ئەنجامی چاوەڕوان نەکراو روودەدات.
خ . ک