PM:09:47:30/03/2025
296 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مولەر گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن نوێناکاتەوە و دوای 17 وەرز ئەو یانەیە جێدەهێڵێت.
تۆماس مولەری ئەڵمانی لە ساڵی 2008ەوە یاری بۆ یانەی بایرن میونشن دەکات و چەند جارێک گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە بەڵام مانەوەی لەو یانەیە لە گومانێکی زۆردایە و گرێبەستەکەشی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت.
لە ماوەی رابردووشدا، یانەی بایرن میوشن هەوڵەکانی دەستپێکرد بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێکی یانەکەیان کە یەکێک لەوانە تۆماس مولەر بوو.
لە نوێترین پێشهاتدا، تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، مولەر لەگەڵ یانەی بایرن میونشن نەگەیشتووەتە رێککەوتن و بە ئەگەرێکی زۆرەوە کۆتایی ئەم وەرزە ئەو یانەیە جێدەهێڵێت و لە ئێستادا یانە ئەڵمانییەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی راگەیەندراوی ماڵئاواییکردنی ئەستێرە ئەڵمانییەکەیە.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئەو یاریزانە تا ئێستا بڕیاری ئەوەی نەداوە کە بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت یان دەچێتە یانەیەکی تر بەڵام بەرپرسانی بایرن رێزی هەموو بڕیارێکی دەگرن و ئامادەشن رۆڵێکی نوێی پێببەخشن.
مولەر 17 ساڵە یاری بۆ بایرن میونشن دەکات و 742 یاری بە درێسی ئەو یانەیەوە ئەنجامداوە، 247 گۆڵ و 243 ئەسیستی هەیە و 32 نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.
خ . ک