AM:01:00:30/03/2025
388 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بردنەوەی بەسەر لیگانێس بەدەستهێنا و ئەمشەویش بەرشەلۆنە یاری هەیە.
لە یارییەکانی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی لیگانێسی کرد.
تایمی یەکەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی لیگانێس کۆتاییهات، مباپێ گۆڵەکەی ریاڵ مەدریدی کرد و کۆندی و دانی رابا گۆڵەکانی لیگانێسیان تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا، جود بێلینگهام و کیلیان مباپێ دوو گۆڵی تریان بۆ ریاڵ مەدریس تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.
بەو ئەنجامە، ریاڵ مەدرید خاڵەکانی گەیاندە 63 خاڵ و لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە، لیگانێس 27 خاڵی هەیە و لە پلەی 18 دەبینرێت.
ئەمشەویش لە کاتژمێر پێنج و 15 خولەک، یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی ریزبەندی لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی جیرۆنا دەبێتەوە.
خ . ک