PM:11:16:27/03/2025
440 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دی خیا دەڵێت کریستیانۆ و
بەشێک لە باشترینەکانی مان یوو کاتێک گۆڵیان لێ نەدەکردم بێزار دەبوون.
داڤید دی خیای گۆڵچی یانەی فیۆرێنتینا لە لێدوانەکانی بۆ رۆژنامەی لا ریپبلیکا رایگەیاند، ئەو
ساڵەی لە دووری یاریگا بەسەری بردووە باشترین ساڵ بووە لە ژیانیدا.
وتیشی: ڤان
پێرسی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ڕۆنی، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و لوکاکو پێنج باشترین یاریزان بوون کە لە مان یونایتد
یارییم لەگەڵدا کردوو بەڵام کاتێک لە مەشقەکاندا گۆڵیان بەرامبەرم نەدەکرد بێزار دەبوون.
دەشڵێت: بۆ
ماوەی ساڵێک گرێبەستم لەگەڵ فیۆرێنتینا
کردووە، بەڵام بژاردەی درێژکردنەوەی هەیە، زۆر دڵخۆشم لەگەڵ ئەو یانە،
بەڵام سەرەتا دەبێت وەرزەکە بە باشترین شێوە کۆتایی پێبهێنین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاستە سێریا ئەی تاڕادەیەک
خاوترە لە خولی ئینگلیزی، بەڵام لە ڕووی تاکتیکی و ستراتیژییەوە باشترە، لەکاتێکدا پریمەرلیگ بە خێرایی و
چڕی تایبەتمەندە.