پێرێز پاداشتی یاریزانەکانی کردووە

PM:10:30:27/03/2025

320 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێرێز 250 هەزار یۆرۆ پاداشتی یاریزانەکانی کردووە بەهۆی گەیشتنیان بە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ.

ڕۆژنامەی مارکایئیسپانی و ڕادیۆی کادینا کۆپی ئاشکرایان کرد، پێرێز بڕی 250 هەزار یۆرۆی پاداشتی بۆ هەر یاریزانێک بەخشیوە، ئەمەش دوای ئەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی شاهانە بەزۆری لە کۆتایی وەرزدا بە پشتبەستن بە ئەنجامی تیپەکە و ئەو نازناوانەی کە بەدەستیهێناوە پاداشت دەدات بە یاریزانەکانی، بەڵام ئەم سیستەمە لەگەڵ زۆرییارییەکان لەم وەرزەدا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

ڕوونیشیکردەوە، بە بەراورد بە وەرزی ڕابردوو، کە تیپەکە 13 یاری ئەنجامدا بۆ ئەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت، لەکاتێکدا لەم وەرزەدا 12 یاری لە ڕکابەرییە ئەوروپییەکان ئەنجامداوە و تا ئێستاش لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدایە.

باسی لەوەشکردووە، پێرێز بڕیاریداوە ئەگەر یاریزانەکانی جامی جیهانیی یانەکان بەدەستبهێنن خەڵاتی تایبەتتریان دەکات، بەو پێیەی براوەی نازناوەکە 125 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.