ئەلۆنسۆ گومانی لەسەر داهاتووی خۆی دروستکرد

PM:09:39:27/03/2025

352 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ نەیشاردەوە سەرنجی لەسەر ئەم وەرزەیە و تا ئێستا هیچ بڕیارێکی سەبارەت بە داهاتووی خۆی نەداوە.

چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن لە لێدوانێک بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دەڵێت: سەرنجم لەسەر ئەم وەرزەیە کە لە دۆخێکی جیاوازداین، پشووە نێودەوڵەتییەکان تەواو بوون کە پێویستمان بوو.

وتیشی: بەڵێ هەفتەی رابردوو لە ئیسپانیا بووم، بەڵام قسەم لەگەڵ کەس نەکردووە و چاوم لە یانەکەمە و سەرنجم لەسەر کارەکانمە، تا ئێستاش بڕیارم لە بارەی داهاتوومەوە نەداوە.

ئەوەشی نەشاردەوە، خۆی و یاریزانەکانی لە قۆناغێکی چارەنووسازدان لەم وەرزەدا، لەبەر ئەوە نایەوێت خۆیان بە هیچ شتێکی دیکەوە سەرقاڵ بکەن جگە لە تۆپی پێ.

دەشڵێت: دەمانەوێت بە بەهێزی بمێنینەوە و نازناو بەدەستبهێنین، راستە لە چامپیۆنز لیگ کراوینە دەرەوە، بەڵام لە پاڵەوانێتییەکانی دیکە ماوین و کێبڕکێ دەکەین.
بیلال کاکە