لە پاڵاوتنی ئاسیا.. ژاپۆن براوەبوو

PM:04:38:20/03/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گەشتن بە جامی جیهانی ژاپۆن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک لە بەحرەینی بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی پاڵاوتنی ئاسیا ژاپۆن میوانداری بەحرەینی کردوو بووە یەکەم هەڵبژاردە بلیتی مۆندیالی داهاتوو بەدەستبهێنێت.

لە تایمی یەکەمدا هەردوولا بەبەهێزی دەستیان بە یارییەکە کرد و خاوەن ماڵ چەندی هەلی راستەقینەی دروستکرد، بەڵام نەیان توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکەن و سەرئەنجام ئەم تایمە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمدا ژاپۆن بەردەوامبوو لە هێرشەکانی و لە خولەکی 66 دایچی کامادا گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.

یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 87 کاتێک کۆبۆ گۆڵی دووەم و یەکلاکردنەوەی یارییەکەی بۆ خاوەن ماڵ تۆمارکرد.

سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی ژاپۆن کۆتایی هات و کۆی خاڵەکانیان گەیاندە 19 خاڵ و لە پلەی یەکەمدان و بەحرەینیش بە شەش خاڵ لە پلەی پێنجەمدایە.

لە یارییەکی تردا ئوسترالیا گۆڵبارانی ئیندۆنیزیای کرد بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێی بردەوە و لەهەمان کاتدا کۆریای باشوور و عومان بە گۆڵیک یەکسانبوون.