PM:04:45:19/03/2025
1372 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەهۆی
كارتە سورەكەیەوە سێرجیۆ رامۆس هەڕەشەی راگیرانی بۆ 15 یاری لەسەرە لە خولی مەكسیكی.
دوای ئەوەی لە پێنجەمین یاریدا لەگەڵ یانەی
مۆنتێری مەكسیكی سێرجیۆ رامۆس یەكەمین کارتی سووری وەرگرت لەگەڵ یانە نوێیەكەی، لە
ئێستادا مەترسی ئەوەی لەسەرە بۆ 15 یاری سڕبكرێت.
ڕامۆس دوای چەند کاتژمێرێک لە رووداوەكە لە سۆشیال
میدیا نووسی: ڕوون بوو کە من بەبێ کارتی سوور ئەم خولە بەجێناهێڵم.
پاش
یارییەكە ئیفراین خوارێزی سەرۆکی یانەی پوماس ڕەخنەی لە ئاستی ناوبژیوان گرت و وتی:
پێموایە دەبوو لە خولەکی 20دا رامۆس بە کارتی سوور دەربکرێت بێ گوێدانە ناوی ئەم یاریزانە،
بێگومان ئەگەر یاریزانێكی وڵاتەكەی خۆمان بوایە پێشتر بە كارتی سور لە یارییەكە
دەردەكرا.
هەر سەبارەت بەم بابەتە كەناڵی
تیڤی ئازتێکا، دەڵێت: ڕەنگە لیژنەی ناوبژیوانان پێداچوونەوە بە لێدانەکەی ڕامۆسدا
بکات.
وەبەگوێرەی یاسای 12ی یەكێتی تۆپی پێی مەکسیک،
ئەگەر یاریزانێک هێزێکی زۆر یان توندوتیژی دژی بەرامبەرەکەی بەکاربهێنێت یان بەنیازی
ئەوەی هەبێت، لەکاتێکدا تۆپ لە یاریگادا نەبێت، ئەم کارە بە هەڵسوکەوتی توندوتیژی
دادەنرێت بەبێ گوێدانە ئەوەی بەرکەوتنی جەستەیی ئەنجام بدرێت یان نا.
ئەگەر
ئەو ڕەفتارەی یاریزانەكە بە توندوتیژی دابنرێت، دەكرێت لە یەک تا 15 یاری سڕبكرێت
لەگەڵ پێبژاردنی 100 بۆ سێ هەزار یۆرۆ.