لە یارییەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی نەیشنز لیگ هەڵبژاردەی هۆڵەندا میوانداری ئیسپانیای کرد.
تایمی یەکەم، ئیسپانییەکان باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی نۆ نیکۆ ویلیامز گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام هۆڵەندا خۆی رێکخستەوە و لە خولەکی 28 گاکپۆ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەم، ریندەرز گۆڵی دووەمی هۆڵەندا و پێشکەوتنی هەڵبژاردەکەی لە خولەکی 46 تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 81 گۆریل هاتوی بەرگریکاریان بە کارتی سور کرایە دەرەوە، ئەوەش رێگەی بۆ لارۆخا خۆشکرد تا گۆڵی یەکسانی لە کۆتا خولەکەکان لە رێگەی مێرینۆ تۆماربکەن.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی هات، یاریی گەڕانەوەش لە نێو ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت.
لە یارییەکی دیکەی هەمان قۆناغ، پورتوگال لە دەرەوەی خاکی خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە دانیمارک دۆڕا.
بیلال کاکە
