لە یارییەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی نەیشنز لیگ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و فەرەنسا رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، ئیتاڵیەکان لە خولەکی نۆ بە گۆڵێکی تۆنالی پێشکەوتن، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.
لە تایمی دووەم، مانشافت هاتەوە کەشی یارییەکە و دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 49 و 76 لە رێگەی کلینیست و گۆرێسکا تۆمارکرد و ئەنجامەکەی پێچەوانە کردەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی ئەڵمانیا کۆتایی هات، یاریی گەڕانەوەش کە براوەی راستەقینە دیاریی دەکات لە نێو خاکی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.
لە یارییەکی دیکەشدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە دەروەی خاکی خۆی بە دوو گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر کرواتیا شکستی هێنا.
بیلال کاکە