چێڵسی دوو لاوی پورتوگالی دەگوازێتەوە

PM:02:31:21/03/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی لە گرێبەستكردن لەگەڵ یاریزانانی لاو بەردەوامە و دوو لاوی پورتوگالی داگوازێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، کارگێڕی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەگەڵ هەریەکە لە جیۆڤانی کوێندا و داریۆ ئێسوگۆی یاریزانانی سپۆرتینگی پۆرتوگالی گەشتووەتە رێککەوتنی كۆتایی.

وەک رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، تێچووی گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانە پۆرتوگالییە 74 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانە لەندەنییەکە دەكەوێت.

کوێندای تەمەن 17 ساڵ کە لە باڵی چەپ یاریدەکات، هاوینی 2026 روو دەكاتە ریزەکانی چێڵسی لەم وەرزە لەگەڵ سپۆرتینگ بەشداری لە 26 یاری خولی پۆرتوگالی كردووە و تییدا خاوەنی گۆڵێك و چوار ئەسیستە.

هەرچی ئێسوگۆی 20 ساڵانە، لە هێڵی ناوەند یاریدەکات و ئێستا بەخواستن لە ریزەکانی لاس پاڵماسی ئیسپانییە، وا بڕیارە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە بلوزەوە بكات.