لا لیگا تانەكەی بەرشەلۆنە رەتكردەوە

PM:02:00:21/03/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لا لیگا تانەكەی بەرشەلۆنە رەتكردەوە و دەبێت یارییە دواخراوەكەی بەرامبەر ئۆساسۆنا هەفتەی داهاتوو ئەنجامبدات.

بڕیارە رۆژی 27ـی ئەم مانگە یارییە دواخراوەكەی بەرشەلۆنە بەرامبەر ئۆساسۆنا بکرێت، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە گلەیی لەو کاتە هەبوو ئەوەش وایكرد تانە لە بڕیارەكە بدەن، لە ئێستاشدا کۆمەڵەی لالیگا بەفەرمی تانەکەی بەرشەلۆنەی بۆ گۆڕینی کاتی یارییە دواخراوەکەی رەتکردەوە.

یارییەکەی بەرشەلۆنە و ئۆساسۆنا بەهۆی گیان لەدەستدانی پزیشکێکی بارشا دواخرا، گەرچی یانەكەی كەتەلۆنیا پێشنیازی کردبوو یارییەکە رۆژی 20 یان 21 یان 22ـی مانگی داهاتوو بکرێت، یان رۆژی 27 یان 29 یان 30ـی مایۆ بکرێت، بەڵام تانەکە رەتکرایەوە و یارییەکە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجامدەدرێت.

ئەمە لە كاتێكدا بوو یانەی ئۆساسۆناش داوایەكی تایبەتی پێشكەش كردبوو بەڵام لا لیگا داواکاری هەردوو یانەکەی بەهۆی قەرەباڵخی خشتەی یارییەکانی ناوخۆیی و ئەوروپی رەتکردەوە.

ئەوەی كێشە بۆ تیپەكەی فلێك درووست دەكات ئەوەیە بەهۆی یارییە نێودەوڵەتییەکانی هەڵبژاردەکان لە ئەمریكای باشور، لەو یارییە دواخراوەدا بەرشەلۆنە لە تواناکانی رۆناڵد ئاراوخۆ و رافینیا بێبەش دەبێت.