جێگرەوەی تیاگۆ مۆتا دیاریکراوە

PM:12:41:21/03/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس هێشتا بڕیاری كۆتایی لەسەر داهاتووی مۆتا نەداوە بەڵام جێگرەوەی راهێنەرەكەی دیاریكردووە.

تیاگۆ مۆتا هاوینی رابردوو، دوای وەرزە نایابەکەی لەگەڵ بۆڵۆنیا، وەک راهێنەری یۆڤانتۆس دەستنیشانکرا بە ئومێدی گەڕانەوەی یانەکە بۆ رێچکەی درووستی خۆی بەڵام ئەنجامەکانی لەئاستی چاوەڕوانییەكانی هاندەران نەبوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، لەئێستادا لەنێو ماڵی خانمە پیرەکە گفتوگۆ بەردەوامە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی مۆتای راهێنەر، ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی کە پێگەی راهێنەرە ئیتاڵییەكە لەژێر مەترسیدایە.

رۆمانۆ ناوی شوێنگرەوەکەی تیاگۆی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی کە بەرپرسانی یۆڤانتۆس ئەگەر بێتو پێش کۆتایی ئەم وەرزە بڕیار لەسەر دوورخستنەوەی مۆتا بدەن، ئەوا ئیگۆر تودۆر بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ پۆستەکە.

تودۆر ئێستا راهێنەرایەتی لازیۆ دەکات، یانەكە لەژێر راهێنەرایەتی راهێنەرە كرواتییەكە كێبڕكێی گەیشتن بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو دەكات و بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە پلەی شەشەمی سێریا ئەی دێت و تەنیا یەك خاڵ لە یۆڤانتۆسی پلەی پێنجەمەوە دوورە.