ڤینیسیۆس: شایستەی تۆمارکردنی گۆڵی بردنەوە بووم

PM:01:21:21/03/2025

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسیۆس رایگەیاند دڵخۆشە بە تۆمارکردنی گۆڵی بردنەوە و لە یارییەکەشدا هەموو کارێکی ئەنجامدا.

ڤینیسیۆس جنیۆری ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل لە یارییەکەیان بەرامبەر کۆڵۆمبیا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە کۆتا خولەکەکاندا بە تۆمارکردنی گۆڵێک سێ خاڵی گرنگی بە هەڵبژاردەکەی بەخشی.

دوای یارییەکە ڤینیسیۆس لە لێدوانێکدا رایگەیاند، هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکات بە تۆمارکردنی ئەو گۆڵە چونکە هاندەران لە یاریگادا هەستیان بە خۆشحاڵییەکی زۆر کرد.

ڤینیسیۆس دوپاتیکردەوە کە شایستەی ئەوە بووە بەو شێوازە گۆڵی بردنەوە تۆمار بکات لەبەرئەوەی بە درێژایی یارییەکە باشترین ئاستی پێشکەش کرد و یەکێک لە یارییە نایابەکانی ئەنجامداوە.

دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە قەرزاری هەڵبژاردەی نیشتمانیم و جگە لەوەش قەرزاری سەرجەم یاریزانانی سامپام بەهۆی ئەوەی بەردەوام پشتگیرییان کردووم لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا.

رونیشیکردەوە، لە ئێستاوە دەبێت بە باشترین شێوە خۆیان ئامادەبکەن بۆ یارییە گرنگەکەی داهاتوویان کە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتینە چونکە ئەوان بەهێزن و لە پێشەنگی ریزبەندیدان.

خ . ک