PM:11:40:20/03/2025
496 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن
بە مۆندیال هەڵبژاردەی عێراق لە شکست گەڕایەوە و بەرامبەر کوەیت بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.
لە یارییەکی کۆمەڵەی
دووەمی پاڵاوتنەکانی هەڵبژاردەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی عێراق لە نێو
خاکی خۆیدا و لە یاریگای بەسڕە میوانداری کوەیتی کرد.
تایمی یەکەم، عێراق لە
سەرەتاوە بە هێرشبردن دەستیپێکرد، بەڵام کوەیت سودی لە هێرشێکی پێچەوانە بینی و لە
خولەکی 39 لە رێگەی ناسڕ سەلمان گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە
کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، کوەیت
ئەرکی شێرەکانی رافیدەینی قورس کرد و لە خولەکی 70 هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی
و هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.
کاساس بە هیوای هێنانەوەی
ئەنجامەکە چەند گۆڕانکارییەکی ئەنجامدا، بەو هۆیەوە لە خولەکەکانی کاتی زیادکراودا
ئاکام هاشمی کوڕە کوردی شاری هەولێر بە گۆڵێکی نایاب لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵی
یەکەم و ئیبراهیم بایش گۆڵی دووەمی عێراقیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە
یەکسانبوون بە دوو گۆڵ کۆتایی هات، بەو ئەنجامە عێراق پلەی سێیەمی ریزبەندیی گرتووە
بە کۆکردنەوە 12 خاڵ، کوەیتیش خاوەنی پێنج خاڵە و لە پلەی پێنجەم دەبیندرێت.
بیلال کاکە