بەرشەلۆنە گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

PM:04:00:18/03/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە ئامادەیە پاداشتی ئاستە بەرزەکەی کۆندی بداتەوە و گرێبەستەکەی بۆ سێ ساڵیتر نوێ بکاتەوە.

ئاستە بەرزەکەی جولوێس کۆندی پێشکەشی دەکات بووەتە جێگای رەزامەندی تەواوی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە و هەربۆیە ئامانجیانە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یانەکەیان بەردەوامبێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە بلەوگرانا دەیەوێت گرێبەستی بەرگریکارە فەرەنسییەکە تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2030 درێژ بکاتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە ئامانجێکیتری بارسا لەم گرێبەستە پارێزگاریکردنە لە تواناکانی یاریزانەکە، چونکە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا لە ناویاندا پاریس سان جێرمان ئامادەن ئەم یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.

کۆندی لە بەرشەلۆنە هەست بە دڵخۆشی دەکات و پێدەچێت نوێ کردنەوەی ئەم گرێبەستە کارێکی قورس نەبێت بۆ یانە کەتەلۆنییەکە.

جولوێس کۆندی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 131 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ و 18 ئەسیست تۆماربکات.



چۆمان سدیق