PM:03:18:18/03/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید
بەبایەخەوە لە گواستنەوەی نوانری یاریزانی ئارسناڵ دەڕوانێت و ئامادەیە گرێبەستی
پێشکەش بکات.
ئیتیان نوانری لە خولی ئینگلیزی و چامپیۆنزلیگدا
ئاستێکی ناوازەی پێشکەش دەکات و سەرنجی یانە گەورەکانی بۆخۆی ڕاکێشاوە.
لەهەمان کاتدا
ڕیال مەدرید چاودێری گەوهەرە بەنرخەکەی ئارسناڵ نوانیرییە دەکات ئامادەیە و
مێرکاتۆی داهاتوو بیگوازێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک
کە ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە، مێرێنگی چەند کەسێکی ناردووە بۆئەوەی
لە نزیکەوە چاودێری ئاستی ئەو یاریزانە بکەن.
ریاڵ مەدرید تەنها یانە نییە هەوڵی گواستنەوەی
نوانری دەدات بەڵکوو پاریس سان جێرمان و ئەیسی میلانیش لە ڕکابەرییەکەدان.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە گەنەرز ئەو ئەستێرە لاوە بەیەکێک لە داهاتووەکانی یانەکەیان دادەنێن و
ئامادەنین بە ئاسانی دەستبەرداری ببن.
ئیتان نوانری
31 یاری بۆ ئارسناڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و هەشت گۆڵی تۆمارکردووە
و بە لەبەرچاوگرتنی تواناکانی هاندەرانی ئارسناڵ چاوەڕوانی زیاتری لێدەکەن.