PM:11:33:14/03/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یامال دەڵێت هیچ فشارم
لەسەر نییە و کاتێک یارییەکی خراپ دەکەیت فشار تەنیا بیانووە.
لامین یامال هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانەکانی بۆ ماڵپەڕی دازن وتی: هەموو کەسێک لە سفرەوە
دەستپێدەکات کاتێک دەبێت بە یاریزان، بۆیە هیچ فاشارێکم لەسەر نییە.
یامال وتیشی: کاتێک
دەست دەکەیت بە ئەنجامدانی یارییە خراپەکان فشار ئەو بیانووەیە کە بەکاریدەهێنن،
بەڵام پێموایە فشار نییە کاتێک بیر لە کات بەسەربردن دەکەیتەوە، ئەوەش ئەوەیە کە
هەوڵدەدەم بیکەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشکەوتن
لەڕێگەی تیپە لاوانەکانەوە زۆر باشە، بەڵام لەڕاستیدا ئەستەمە بۆ
منداڵێکی تەمەن 14 ساڵ لەگەڵ منداڵێکی تەمەن 19 ساڵدا بێت و خۆی بگونجێنێت.
دوپاتیشیکردەوە، بەیانیان
لەگەڵ هاوڕێکانم دەچوومە قوتابخانە و لەوێ یاریمان دەکرد، دواتر دەچوومە ژووری
جلگۆڕین و باسی شتی جیاواز دەکرا، سەرەتا لەگەڵ دەروونناسەکانی بەرشەلۆنە باسی ئەو
کێشانەم کرد، هەرچەندە ئاڵۆزبوون بەڵام یارمەتییان دام بۆ چارەسەرمان کرد.
بیلال کاکە