PM:11:16:14/03/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا جەختیکردەوە
نیگەران نییە لە کرانە دەرەوەی سیتی لە چامپیۆنز لیگ چونکە بە ریاڵ مەدرید دۆڕان.
پیپ گواردیۆلای راهێنەری
مان سیتی پێش یارییەکەیان بەرامبەر بڕایتۆن وتی: دەبێت لە بەرزترین ئاستدا بین بۆ
ئەوەی بگەین بە خولی یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو.
جەختیکردەوە، دەبێت یەکگرتووبن،
10 یارییان لە خولەکەدا ماوە و دەبیت هەڵویستیان هەبێت، یاریی سەختیان لەپێشە وەک وەک
برایتۆن و ئەستۆن ڤێلا و بۆرنمۆس، زۆربەی یارییەکان زۆر سەختن.
وتیشی: ڕەنگە
بۆرنمۆس و ئەستۆن ڤێلا و نیوکاسڵ و ڕەنگە فولهام لە ڕکابەرییەکەدا بن بۆ گەیشتن بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو،
ئەوان تیپیگەورەن، بۆیە شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە.
دەشڵێت: چێژ لە تۆپی پێ
وەردەگرم و نیگەران نیم لەوەی بەسەر سیتیدا هاتووە، بە تایبەت لە چامپیۆنز لیگ ریاڵ
مەدرید دۆڕاین و کراینە دەرەوە، لیڤەرپوول بە پێشەنگ سەرکەوت بەڵام لە قۆناغی 16
ماڵئاوایی کرد، دواجار ئەوە پاڵەوانێتییەکەیە و دەبێت قبوڵی بکەین.
بیلال کاکە