خولی سعودیە.. نەسڕ بردیەوە و قادسیە دۆرا

AM:12:18:15/03/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە نەسڕ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خلودی بردەوە و قادسیە بە زەمەک دۆڕا.

لە یارییەکانی هەفتەی 25ـی خولی سعودیە، یانەی نەسڕ لە یاریگای ئەوەل پارک میوانداری خلودی کرد.

تایمی یەکەم، یانە زەرد پۆشەکە بە هێرشبردن دەستیپێکرد و لە خولەکەکانی چوار و 26 و41 توانیان بە سێ گۆڵ پێش بکەون، گۆڵەکانیش رۆناڵدۆ و مانێ و دوران تۆماریان کرد.

لە تایمی دووەمدا، لە خولەکی 55 نەوافی بەرگریکاری نەسڕ بە کارتی سور کرایە دەرەوە، خولەکی 72 عەلی لاجامی بە هەڵە گۆڵێکی لەخۆیان تۆمارکرد لە سودی خلود.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی نەسڕ کۆتایی هات، لە یارییەکی دیکەشدا قادسیە سێ خاڵی زێڕینی لەدەستدا بە شکستی بەرامبەر زەمەک.

بەو ئەنجامانە نەسڕ و قادسیە خاوەنی 51 خاڵ بەڵام یانەکەی رۆناڵدۆ بە جیاوازی گۆڵ پلەی سێیەمی وەرگرتەوە و قادسیە چووە پلەی چوارەم.
بیلال کاکە