PM:03:34:13/03/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێڵسی نایەوێت دەستبەرداری ئینزۆ بێت و ریاڵ
مەدرید لە گواستنەوەی بێ هیوا دەكات.
ئینزۆ فێرناندیز لە ساڵی 2023
بەبڕی 138 ملیۆن دۆلار لە بەنفیکاوە پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد، بەڵام لە ماوەی
رابردوودا دەنگۆی زۆر لەسەر داهاتووی هەیە و باس لەوەدەكرێت یانە لەندەنییەكە جێدەهێڵێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا باس لەوە دەكرا ئەستێرە
ئەرجەنتینییەكە لەلایەن ریاڵ مەدریدەوە گرنگی پێدەدرێت و یانەكەی پایتەخی ئیسپانیا
هەوڵی گواستنەوەی دەدەن بە شێوەیەكی جددی، بەڵام لە ئێستادا پێگەی فۆتبۆڵ لەندەن بڵاویکردووەتەوە،
چێڵسی بە هیچ شێوەیەک ئامادەنییە دەستبەرداری فێرناندێز ببێت و دەیەوێت پارێزگاری
لە ئەستێرەكەی بكات.
یاریزانە تەمەن 24 سالانەكە تا ساڵی 2032 گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی هەیە، لەم
وەرزەش پاش مۆیسێس کایسێدۆ، مارک کوکورێیا و کۆڵ
پاڵمەر زۆرترین خولەك یاری بۆ یانەكەی كردووە، لە كۆی ئەو 33 یارییەش ئەنجامیداوە
خاوەنی پێنج گۆڵ و نۆ ئەسیستە.