خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو.. دهۆک بە بردنەوە لە ئیتیفاق گەیشتە یاریی کۆتایی

PM:11:16:12/03/2025

384 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دهۆک یاریی دووەمیشی لە ئیتیفاق بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.

لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، دهۆک لە یاریگا و بەردەم هاندەرێکی بێشوماری خۆیدا میوانداری ئیتیفاقی سعودی کرد.

تایمی یەکەم، یانەی خاوەن ماڵ بە هیوای پارێزگاری لە ئەنجامی یاریی چوون بەرگری دەکرد و ئیتیفاق چەندین هێرشی بردە سەر گۆڵەکەیان بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵدا.

لە تایمی دووەمدا، هەمان سیناریۆ بەردەوامبوو، بەڵام لە کۆتا خولەکەکان دهۆک گورزی خۆی وەشاند و گۆڵی یەکەمی لەو یارییەدا لە رێگەی کورکیس تۆمارکرد.

سەرەنجا یارییەکە بەو تاکە گۆڵە لە سودی دهۆک کۆتایی هات، بە ئەنجامی هەردوو یارییش دهۆک بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بەسەر پشتی ئیتیفاقی سعودی گەیشتە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، لە یاریی کۆتاییشدا دهۆک رووبەڕووی قادسیەی کوەیتی دەبێتەوە.

بیلال کاکە