PM:02:24:13/03/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەڵمانیا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ
دوو یاریی داهاتووی بڵاوکردەوە و ناوی دەنیز ئۆنداڤیش لە لیستەکەدایە.
جولیان ناگلیسمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا
لیستی 23 یاریزانە بانگهێشتکراوەکەی بۆ هەردوو یاریی قۆناغی چارەکی کۆتایی نەیشنز لیگ
بەرامبەر ئیتاڵیا راگەیاند، دەنیز ئونداڤ هێرشبەری کوردی یانەی شتوتگارت ناوی لە
لیستەکەدا هەیە و بۆ ئەو دوو یارییە بانگهێشتکراوە.
هەڵبژاردەی مانشافت، لە 20ـی ئەم مانگە لە یاریی
چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی لە سان سیرۆ دەبێتە میوانی ئیتاڵیا و لە 23 هەمان مانگ
لە سیگناڵ ئیدونا پارک میوانداری ئازۆری دەکات.
لە لیستەکەدا، ئۆلیڤەر باومان، ئالێکساندەر نوبل،
ستیفان ئۆرتێگا پارێزگاری لە گۆڵەکە دەکەن و لە هێڵی بەرگریش ناوی، بیسێک، جۆشوا
کیمیچ، رۆبن کۆچ، ماکسیمیلیان میتێلستادت، ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر، نیکۆ شلۆتێربێک،
جۆناتان تاهـ دەبینرێن.
هەرچی هێڵی ناوەڕاستیشە، فلوریان ڤێرتز بەهۆی
پێکانەوە بانگێشتنەکراوە و دیارترین یاریزانە بانگێشتکراوەکانیش بریتین لە، کەریم
ئادیێمی، رۆبێرت ئاندریخ، لیۆن گۆرێتزکا و جەمال موسیالا و لیروێ سانێ.
جۆناسان بورکارد، تیم کلێندێنتس، دەنیز ئونداڤیش هێڵی پێشەوە
پێکدەهێنن.
