PM:12:48:13/03/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی
ویلیامس و یاریزانەکەش ئامادەیە روو لە پریمەر لیگ بکات.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تۆڕی فیچاخێس
بڵاویکردووەتەوە، نیکۆ ویلیامس گڵۆپی سەوزی بۆ یانەی ئارسیناڵ هەڵکردووە و
ئامادەیە لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەی باکوری لەندەنەوە بکات.
ئەو سەرچاوەیە نووسیویەتی: سەرەڕای ئەم
پەرەسەندنە، نیکۆ هێشتا وەک ئامانجێکی دوورمەودای بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە کە هاوینی
رابردوو زۆر نزیک بوون لە گواستنەوەی.
ویلیامس کە لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نییە بەو پێیەی لە 35 یاریدا خاوەنی حەوت گۆڵ و حەوت
ئەسیستە، بەڵام هێشتا لەلایەن چەندین یانەی
گەورەی ئەوروپاوە گرنگی پێدەدرێت، دیارترینیشان ئارسناڵە کە یانەکەی پریمەر لیگ
ئامادەیە زیاتر لە 50 ملیۆن بۆ گواستنەوەی خەرج بکات.