AM:11:01:13/03/2025
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێشتخانەکەی رۆناڵدۆ و نادال لە شاری مەدرید
داخراوە بەڵام هۆکاری داخرانی ئاشکرا نەکراوە.
ماڵپەڕی گۆڵ بڵاویکردووەتەوە، چێشتخانەی تۆ تۆ
ئیتاڵیا کە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و رافاێل نادالی ئیسپانی خاوەندارێتی
دەکەن، دوای سێ ساڵ لە کرانەوەی لقی مەدریدی داخراوە.
چێشتخانەکە
کە خواردنی ئیتاڵی پێشکەش دەکات و پاستا و مەعکەڕۆنییەکەی ناوبانگێکی زۆری
پەیداکردووە، لە بەهاری 2022 کرایەوە لەناوجەرگەی شاری مەدرید، وە بەشێکە لە گرووپی
تۆ تۆ کە رافایل نادال و کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هەردوو ئەستێرەی باسکە، رودی
هێرناندێز و پاو گاسۆل خاوەندارێتی دەکەن.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، هێشتا هۆکاری داخرانی
چێشتخانەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لقەکانی دیکەی لە دوبەی و ئەبو زەبی هێشتا
کراوەن و پیشوازی لە میوانان دەکەن.
تۆتۆ بەشێک بوو لە کارە بازرگانییەکانی رۆناڵدۆ، ئەستێرەکە
جیا لە تۆپی پێ بازرگانێکی سەرکەوتووە و خاوەنی کلینکی چاندنەوەی قژ، مارکەی
جلوبەرگی تایبەت بەخۆی، چەندین هۆڵی وەرزشی و مارکێتێکی گەورەی فرۆشتنی ئامێرە
وەرزشییەکانیشە لەگەڵ چەندان پرۆژەی دیکە.