PM:04:28:11/03/2025
360 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یارییەکانی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ لە کۆتا شەویدایە و دوایین چوار یانەی
گەیشتوو بە قۆناغی چارەکی کۆتایی یەکلادەکرێنەوە
چوارشەممە لە یارییەکی ئاگریندا و لە یاری دێربیدا، یانەی ئەتلەتیکۆ
مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی هاونیشتمانی دەکات
یاری چوونی نێوان ئەو دوو یانەیە کە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت
بە یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجامدرابوو بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی یانەی
شاهانە کۆتاییهات
لەم یارییەدا ئەگەرەکانی گەیشتنی ریاڵ مەدرید بە قۆناغی داهاتوو زیاترە بە
شێوەیەک کە بە هەموو بردنەوە و یەکسانبونێک، وە شکست بە جیاوازی گۆڵێک و بردنەوە
بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان دەگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی بەڵام لە ئەگەری شکست بە
جیاوازی دوو گۆڵ یان زیاتر وە دۆڕان بە جیاوازی گۆڵێک و شکست بە لێدانە
یەکلاکەرەوەکان ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە دەکات
لە بەرامبەردا، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە پێناو گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو
پێویستە ئەم یارییە بە جیاوازی دوو گۆڵ یان زیاتر بباتەوە لەگەڵ ئەگەری بردنەوەی
بە جیاوازی گۆڵێک و دواتر بردنەوە بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بەڵام لە کاتی هەموو
شکست و یەکسانبونێکیشدا بە فەرمی ماڵئاواییدەکات
لە یارییەکی تریشدا، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە یاریگای خۆیدا میوانداری
یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی دەکات.
گەیشتنی ئارسناڵ بە قۆناغی چارەکی کۆتایی هیچ گومانێکی نەهێشتۆتەوە بەهۆی
ئەوەی لە یاری چووندا کە لەدەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجامیدابوو بە حەوت گۆڵ بەرامبەر
گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا
یانە لەندەنیەکە لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگدا تا ئێستا نۆ یاری ئەنجامداوە و
حەوت بردنەوە و شکستێک و یەکسانبونێکی هەیە، 23 گۆڵی تۆمارکردووە و تەنها چوار
گۆڵی لێکراوە
لە هەمان شەودا، یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دەبێتە میوانی لیلی
فەرەنسی و یاری چوونی نێوان ئەو دوو یانەیەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهاتبوو،
یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزیش کە نزیکە لە گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی لە
یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی کلوب بروجی بەلجیکی دەکات
خ . ک