پاریس سان جێرمان لە دوو سەردەمی جیاوازدا

PM:01:21:08/03/2025

3712 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی سەردەمی پاریس سان جێرمانی گۆڕی و ئەو یانەیەی لە کۆمپانایەیەکی بازرگانییەوە نزیک کردووەتەوە، لە دامەزراوەیەکی نایابی تۆپی پێ کە ڕێگەی ئێستایان نزیکترە لە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگ.

یانەی پاریس سان جێرمان یانەیەکی فەڕەنسییە و لە ساڵی 1970 دامەزراوە و ماوەی دەیان ساڵە لەلایەن وەبەرهێنە قەتەرییەکان خاوەن دارێتی دەکرێت.

ئەم یانەیە توانیوێتی خولی فەرەنسی چەندن جار بەدەستبهێنێت بەڵام ئەو ئامانجە گەورەیەی کە خولی یانە پاڵەوانەکان بووەتە خەیاڵ لای بەرپرسانی یانە فەڕەنسیەکە و لە پێناو بەدیهێنانیانی ئەم خەونەیاندا ملیۆنان یۆرۆیان خەرج کردووە بەڵام تاوەکوو ئێستا تەنها بە خەون ماوەتەوە.

لە ساڵی 2023 ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان بڕیاریدا راهێنەرێکی ئیسپانی بە ناوی لویس ئینریکی بکاتە سەرپەرشتیاری یانەکەی و ئەو راهێنەرە توانی دیدگای بەرپرسانی پاریس بەتەواوی بۆ تۆپی پێ بگۆڕێت.

ئێستا پاریس سان جێرمان سیاسەتی هێنانی ئەستێرەی گەورەی بە پارەی خەیاڵی گۆڕیوە و پشت بە یاریزانی لاو و تازە پێگەشتوو دەبەستن، کەئەم یاریزانانە دەتوانن ببنە بناغەی تیپەکە و بۆ ماوەی چەندین ساڵ خزمەتی یانەکە بکەن.

هەربۆیە ئەکری لە مێژوودا بوترێت پاریسی پێش ئینریکی و پاریسی پاش ئینیریکی، کە ئەو راهێنەرە پاش 55 ساڵ سەردەمێکی نوێی بۆ یانەکە زیادکرد و ئێستا پاریس لەسەردەمێکی تەواو جیاوازدا دەژی کە تەواو پێچەوانەوەی سەردەمی پێشووە و دەیانەوێت لەم رێگەیەوە بگەن بەو خەونەی کە ئەستێرەکانی وەک میسی و نەیمار و مباپێ و ئیبراهیمۆڤیچ و رامۆس چەندان ئەستێرەیتر نەیان توانی بۆ یانەکەیانی بەدیبهێنن.

نوسینی/ چۆمان سدیق