PM:11:53:03/03/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلان بەردەوامە
لە گرنگیدان بە ئەستێرەكانی و گرێبەستی رێندێرسی تا ساڵی 2030 نوێكردەوە.
بەپێی
راگەیەندراوی فەرمی یانەی ئەی سی میلان، تیجانی رێندێرس گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2030
لەگەڵ رۆسۆنێری نوێکردوەتەوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی دانێلی لۆنگۆی رۆژنامەنووسی
ناسراوی ئیتاڵیش، ئەستێرە هۆڵەندیەکە بۆ هەر وەرزێک مووچەی ساڵانەی سێ ملیۆن و 500
هەزار یۆرۆی پوخت دەبێت.
ناوەڕاستکارە
26 ساڵانەکە لە هاوینی 2023 بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە لە یانەی ئالکماری
وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە بۆ میلان و سەرەڕای خراپی ئاستی یانەكەی لەم وەرزە
رێندێرس ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە و لە 40 یاریدا خاوەنی 12 گۆڵ و سێ ئەسیستە.
جێی باسە، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لەم دواییانەدا بەڵێنی درێژکردنەوەی گرێبەستی
ئەستێرەکانی میلانۆی دابوو، هەروەها دەوترێت گرێبەستەکەی مایک مانیانیش هاوشێوەی رێندێرس بەم نزیکانە درێژ دەکرێتەوە.