PM:12:35:22/01/2025
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بە فەرمی
یانەی بروسیا دۆرتمۆند نوری شاهینی راهێنەریان لە ئەرکەکەی دوورخستەوە.
یانەی بروسیا
دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند، لەگەڵ نوری شاهینی تورکی
راهێنەری یانەکەیان گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشاندووەتەوە.
یانەکە دوپاتیشیکردووەتەوە، دوورخستنەوەی
راهێنەرەکەیان دوای ئەو ئەنجامە نا ئومێدکەرە دێت کە شەوی سێشەممە لە خولی یانە
پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر بۆلۆنیا تۆماریان کرد.
هاوکات دۆرتمۆند لە رێگەی نوێنەرەکەیەوە
رایگەیاند، ئەوان کارەکانی نوری شاهین بەرز دەنرخێنن، ویستیان تا کۆتایی لەگەڵ
یەکتردابن، دوورخستنەوەی ئازاریان دەدات بەڵام لە کۆتاییدا دوای دۆڕان لە چوار
یاری لەسەریەک گەیشتنە ئەو بڕیارە.
شاهین لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە سەرپەرشتی 27
یاری کرد لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، لەو ماوەیەدا 12 سەرکەوتن و چوار یەکسانبوون
و 11 شکستیان تۆمارکردووە.
بیلال کاکە