پیۆلی: لە سەرجەم یاریزانەکانم توڕە بووم

AM:09:20:15/03/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیۆلی دوپاتیکردەوە دڵخۆشن بە بردنەوەکەیان و دەبێت چارەسەری هەڵەکانیان بکەن.

ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری نەسڕ دوای بردنەوەیان لە خلود رایگەیاند، لەم وەرزەدا کاتێکی سەختیان بەسەر بردووە لەبەرئەوەی لە هەندێک یاریدا رووبەرووی کیشە بونەتەوە بەهۆی پێکانی یاریزان یان کارتی سوور.

پیۆلی دەڵێت، بەردەوام قسەم لەگەڵ یاریزانانی یانەکەم کردووە لەسەر شێوازی یاری کردنمان بەتایبەت لەڕووی کۆنترۆڵ و گواستنەوەی تۆپ بەڵام هەندێک جار ئەوە لەبیر دەکەن و ئەوش هۆکاری توڕەبوونم بوو لە یارییەکەدا.

دەشڵێت، کەمتر لە سێ مانگمان ماوە بۆ کۆتاییهێنان بەم وەرزە و دەبێت لە باشترین ئاستی خۆماندا بین، دەمانەوێت تا دوای یاری هەڵبژاردەکان چارەسەری سەرجەم کێشەکانمان بکەین.

پیۆلی وتی، بە دڵنیاییەوە دڵخۆشین بە بردنەوە و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە، دەبێت لەسەر ئەم رێگایە بەردەوام بین تا بتوانین کێبڕکێی نازناوەکانی ئەم وەرزە بکەین.

خ . ک