سەڵاح: دەمانەوێت ببینە پاڵەوانی پریمەرلیگ

PM:12:07:27/12/2024

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەڵاح دوپاتیکردەوە دەیانەوێت ببنە پاڵەوانی پریمەرلیگ و پیرۆزبای کریسمسیشی لە هاندەرانی لیڤەرپول کرد.

محەمەد سەڵاح لەم وەرزەدا لە پریمەرلیگ درەوشاوەتەوە و لە 18 یاریدا بەشداری 27 گۆڵی کردووە، گۆڵکار و گۆڵ درووستکاری خولەکەشە، لە کۆتا یاریشیان بەرامبەر لیستەر سیتی گۆڵێکی نایابی تۆمارکرد و یانەکەی دڵنیاکردەوە لە بردنەوە.

پاش یارییەکەش وتی: ئەمساڵ بە ساڵێکی جیاواز دەکات و دەمانەوێت ببیتە پاڵەوانی پریمەرلیگ، بەجددی هەوڵی بردنەوەی دەدەین.

باسی لەوەشکرد، لە هەموو شتێک گرنگتر ئەوەیە لەکارکردن بەردەوام بن و بە رێک و پێکی بمێننەوە تا درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن.

لە وەڵامی ئەوەی کە ئایا پەیامێکی بۆ هاندەرانی لیڤەرپوول هەیە یان نا، محەمەد سەڵاح وتی: پیرۆزبایی کریسمسیان لێدەکەم، هیوادارم ڕۆژانێکی خۆشیان هەبێت.